یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
ئاهه‌نگی کۆتاییهێنان
ئاهه‌نگی خه‌ڵاتی دووه‌مین پێشبڕکێی یه‌ڵماز گونه‌ی بۆ کورته‌فیلم
ڕۆژ و کات: 30/11/2009 - 7ی ئێواره تا 11ی شه‌و.
شوێن: Spring Studios, 10 Spring Place, NW5 3BH
دوای سه‌عات 9.30 چوونه‌ژووره‌وه نییه.
بۆ ئه‌وه‌ی ناوت له لیسته‌ی میواناندا بێت، RSVPه‌که‌ت بنێره بۆ:
membership@springstudios.com
ئه‌م ئاهه‌نگه خێرخوازییه و له‌به‌ر ئه‌وه‌یش که چوونه‌ژووره بۆ هه‌مووانه، پێشوازی له هه‌موو پیتاک و کۆمه‌کێک ده‌که‌ین و سه‌رجه‌می داهاتیش ڕاسته‌وخۆ ده‌ڕوات بۆ کۆمیته‌ی پرۆژه‌ی یاریگای هه‌ڵه‌بجه (www.halabjaplay.org)
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن میوانداری خه‌ڵاتی دووه‌مین پێشبڕکێی (یه‌ڵماز گونه‌ی)یه بۆ کورته‌فیلم له دوائێواره‌ی فێستیڤاڵدا که له Spring Studios ده‌گیرێت. ئێواره‌که هه‌لێکی ده‌گمه‌نه بۆ به‌شداربوون له ئاشکراکردنی بڕیاری ده‌سته‌ی هه‌ڵسه‌نگان و پێشاندانی ئه‌و فیلمانه‌ی له پێشبڕکێکه‌دا براوه بوون، هه‌روه‌ها بۆ به‌شداربوون و گوێگرتن له مۆسیقا و دی.جه‌ی. ئێمه به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که ئه‌م ئێواره‌یه بکه‌ین به ئێواره‌ی هه‌مووان و به‌شداریکردنیش تێیدا به خۆڕاییه، به‌ڵام چونکه ڕووداوه‌که بۆ پشتگیریکردنه له پرۆژه‌ی کۆمیته‌ی یاریگای هه‌ڵه‌بجه، که بڕیاره له هه‌ڵه‌بجه، له باشووری کوردستان (عیراق)، دروست بکرێت و له لایه‌ن سپرینگ ستودیۆس (Spring Studios) و پرۆژه‌ی مافی مرۆڤایه‌تیی کورده‌وه (KHRP)ه‌وه پشتگیری لێ کراوه، داوا له هه‌موو به‌شداربووان ده‌که‌ین که به‌پێی توانای خۆیان کۆمه‌ك به‌و پرۆژه‌یه بکه‌ن.
که‌سایه‌تیی لێهاتوو چارلی جیلێت (Charlie Gillet) ، BBC Radio 3 ، BBC World Service له ئاهه‌نگه‌که‌دا له کۆی به‌رهه‌می ناوازه و به‌رفراوانی خۆی که ته‌نیا بۆ ئه‌م ڕووداوه ته‌رخان کراوه به‌شێک پێشکه‌ش به به‌شداربووان ده‌کات. چارلی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا یه‌کێک بووه له‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر مۆسیقای "جیهان" کاریگه‌رییه‌کی گرنگیان هه‌بووه و پرۆگرامه‌کانیشی به‌شێک له مۆسیقای کوردی‌یان له خۆ گرتووه.
به‌شداریمان بکه له ئێواره‌یه‌کدا که بڕیاره ئێواره‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش بێت و پشتگیری و کۆمه‌کی ئه‌م پرۆژه گرنگه بۆ مناڵان بکه له شارێکدا که له هه‌موو شارانی تر زیاتر زیانی پێکه‌وتووه و وێران کراوه. ئه‌وان؛ مناڵانی هه‌ڵه‌بجه، پێویستان به هه‌لێکی تر هه‌یه له ژیاندا و مایه‌ی شانازیشه بۆ (LKFF) که ڕۆڵی خۆی به ڕێکخستنی ئه‌م ئێواره خزمه‌تگوزارییه‌دا ببینێت بۆ کۆمه‌کردن به پرۆژه‌که و مناڵانی هه‌ڵه‌بجه تا بتوانن له دروستکردنی ژینگه‌یه‌کی له‌بار بۆ یاریکردن به خۆیان به‌شدار ببن.


