یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
حه‌ڤده‌یه‌مین فۆتۆگراف
Director: Sibel Yiğittekin
North Kurdistan (Turkey) 2008 / 73mins / English, Turkish, Kurdish (Kurmanji) with English subtitles
حه‌ڤده‌یه‌مین فۆتۆگراف دۆکیومێنته‌رییه‌که و باس له نووسه‌ری کورد محه‌مه‌د ئوزون ده‌کات که هه‌ر به ته‌نیا به کوردی نووسیویه‌تی و بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵیش نووسینه‌کانی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تورکه‌وه قه‌ده‌غه کراوه. ئوزون به نووسینه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ندیی زمانی کوردی سه‌لماندووه. حه‌ڤده‌یه‌مین فۆتۆگراف له‌سه‌ر شایه‌تیی که‌سانێکی زۆر هه‌ڵچنراوه که ئوزونیان له تافی مناڵیدا له شاری سیڤه‌ره‌ک و پاشان له زیندانی دیاربه‌کر و له کاتی هه‌ڵهاتیدا بۆ سوریا و باشووری کوردستان (عیراق) و له کۆتاییشدا له سوید، که هه‌ر له‌وێش په‌نابه‌ر بووه، ناسیوه
ڕۆژێک له باکوور
Director: Berzan Iso
North Kurdistan (Turkey) and West Kurdistan (Syria) 2008 / 25mins / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles
ئه‌م دۆکیومێنته‌رییه، ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر شته دژبه‌یه‌که‌کانی "باکوور": باکوورێک، که جێیه‌کی تایبه‌ت نییه، جێیه‌کی دژوار و سه‌خته، جێیه‌که زستان تێیدا سارد و زوقمگرتووه و هاوین تێدا زۆر گه‌رم و ناخۆش و پڕ له کانیاوی جوانی دڵفڕێنه. فیلمه‌که باسی چیرۆکی ژنێکی ته‌نیا و باسی ئازار و وابه‌سته‌ییه به وڵاته‌وه. پیاوانی ئه‌و شوێنه‌ی دۆکیومێنته‌رییه‌کی لێ کراوه هیچیان نه‌ماون و ته‌نیا ژنان له‌وێن: داپیره‌کان، دایکه‌کان، خوشکه‌کان. ژنه‌کان له شادی و نائومێدیدا کۆ ده‌بنه‌وه، پشتی یه‌کتر ده‌گرن و به هیوای ژیانێکی باشترن. هه‌موو جێیه‌ک له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی "باکوور"ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه که خاوه‌ن کاراکته‌ری تایبه‌ت به خۆیه‌تی
کراسیی کوشنده: فره‌ژنه
Director: Müjde Arslan
North Kurdistan (Turkey) / 2009 / 45 min / Kurdish (Kurmanji) and Turkish; with English subtitle
ئامینه، که ته‌مه‌نی چوارده ساڵان بوو، بووه "ژنی دووه‌م" و مێرده‌که‌ی ئامۆزای خۆیه‌تی. ژنی یه‌که‌میشی هه‌ر ئامۆزای خۆی بوو. ئامینه له ژیانی هاوسه‌ریی خۆیدا دووچاری زۆر توندوتیژیی ترسناک بوو و په‌نای برده به‌ر ماڵی باوکی، به‌ڵام هه‌ر که برینه‌کانی ساڕ‌ێژ ده‌بوون، باوکی په‌لی ده‌گرت و ده‌یبرده‌وه بۆ لای مێرده‌که‌ی. بوون به ژنی دووه‌م خۆی له خۆیدا هه‌ڵگری توندوتیژییه و ژنه‌کانی ئه‌م دۆکیومێنته‌رییه باس له بارودۆخی خۆیان ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی "کراسی مه‌رگ"یان پۆشیبێت. ئێستا ئامینه به هۆی ئه‌و هه‌موو ئازار و ده‌رده‌سه‌رییه‌وه که تووشی بووه چیی تر ناتوانێت قسه بکات، به‌ڵام ئه‌ی ژنانی تر چ ده‌ڵێن؟
"هێرۆ"ی ئه‌مه‌ریکایی
Director: Kirk Roos
USA / 2008 / 57 mins / English
"هێرۆ"ی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌و چیرۆکه سه‌یره‌یه که باس له ژنێک ده‌کات که وه‌ک په‌نابه‌رێکی گه‌نجی کورد له عیراقه‌وه ڕووی کردووه‌ته ئه‌مه‌ریکا و خه‌ونی به جۆره‌ژیانی ئه‌وێوه بینیوه و ده‌بینێت. پاش سی ساڵ، وه‌ک دیپلۆماتێکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به هه‌موو لایه‌کی دنیادا ده‌گه‌ڕێت و هێرۆ مسته‌فا یه‌که‌م هاوڕێی ئه‌مه‌ریکایی خۆی، که فیلمسازێکی ئه‌مه‌ریکاییه به ناوی کیرک ڕۆس بۆ سه‌ردانی عیراق بانگهێشت ده‌کات، تا به دوای شوێنه‌واری هه‌نگاوه‌کانی ئه‌ودا به‌ره‌و سه‌ربه‌ستی بگه‌ڕێت و بیاندۆزێته‌وه
هونه‌ری میری هێلکه
Director: Chekdar Kurdi
Germany / 2007 / 32 mins / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles
ئه‌م دۆکیومێنترییه له باره‌ی هونه‌رمه‌ندی کورد (جه‌مال عه‌بدو)وه‌یه که له خۆرئاوای کوردستان (سوریا) له دایک بووه و ئێستا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و کار ده‌کات. جه‌مال عه‌بدو که له‌سه‌ر سنووری سوریا-تورکیا گه‌وره بووه، دابه‌شبوونی خاکی وڵاته‌که‌ی خۆی، بۆ ئه‌و واقعێکی ڕۆژانه بووه. ئه‌م فیلمه ئه‌وه پێشان ده‌دات که چۆن ته‌ماشاکه‌ر ده‌بێت شێوازه نه‌ریتی و باوه‌کان بۆ تێگه‌یشتن له شته‌کان بگۆڕێت، تا له‌و هونه‌ره‌که‌ی ئه‌و بگات که به شێوه‌یه‌کی گشتی له توێکڵی هێلکه پێکهاتووه
باکگراوند
Director: Nahid Ghobadi
East Kurdistan (Iran) / 2008 / 21mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
ئه‌مه چیرۆکی پیره‌ژنێکی که‌مئه‌ندامه که ده‌بێت ڕۆژانه ڕه‌نجێکی زۆر بدات تا بتوانێت ژیانی خۆی به‌ڕێوه ببات. فیلمسازیش ڕه‌نج و هه‌وڵێکی زۆر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت فیلمێک له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و دروست بکات، به‌ڵام پیره‌ژن نکوڵی له‌وه ده‌کات که بڵێت خێزانه‌که‌ی ڕێی پێ نادات. به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێت ده‌رده‌که‌وێت که هۆی تر بۆ ئه‌وه هه‌یه


