یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
قوتوو
Director: Peshtiwan Nuri
South Kurdistan (Iraq) 2009 / 13mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
ئه‌م دۆکیومێنته‌رییه هه‌ژێن و کورته ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ژیانی ئێستای پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین و ژنه‌که‌ی که ئێستا خۆیان به‌و قوتووانه ده‌ژێنن که کۆیان ده‌که‌نه‌وه
پشیله و مشک
Directors: Bijan Zamanpira and Nahid Ghobadi
East Kurdistan (Iran) / / 26 mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
ئه‌مه دۆکیومێنته‌رییه‌که له باره‌ی منداڵانی سنه‌وه، که شارێکه و ده‌که‌وێته خۆرهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه و ئه‌و مناڵانه له‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی ورده‌نان ده‌ژین. ئه‌وان له قوتابخانه نین و له ده‌ره‌وه کار ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاره پاشه‌که‌وت بکه‌ن و له باری ئابوورییه‌وه یارمه‌تیی خێزانه‌کانیان بکه‌ن. هه‌ژارن و زۆربه‌یان به هۆی کاره‌که‌یانه‌وه ته‌ندروست نین
مناڵانی خاکی قڵیشاو
Director: Omer Leventoglu
North Kurdistan (Turkey) / 2008 / 70 mins / Kurdish (kurmanji) and Turkish with English subtitles
ئه‌مه چیرۆکی کرێکارانی کوردی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه که چۆن کار ده‌که‌ن و چۆن ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و به کار ده‌هێنرین. ئه‌مه یه‌ک ساڵی ژیانی شه‌ش خێزانه که له جه‌یلانپنار ده‌ژین و جه‌خت له‌سه‌ر مه‌رجه‌کانی کاری ژنان و مناڵان ده‌کات
پۆله‌که ڕێک ده‌خرێت
Director: Jalal Nasiri
East Kurdistan (Iran) / 2008 / 13mins / Kurdish (Sorani) with English and Farsi subtitles
کچ و کوڕێک له گوندێک ده‌یانه‌وێت خۆیان فێری خوێندن و نووسین بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ردووکیان نابینان. مامۆستایه‌ک که سه‌ره‌تاکانی فێر کردوون ناچار ده‌بێت، پاش ماوه‌یه‌ک، گونده‌که‌یان به جێ بهێڵێت و ئیتر به‌ره‌به‌ره خۆیان، به هه‌وڵی خۆیان، خۆیان فێری خوێندن و نووسین ده‌که‌ن
کوردستان له نزیکه‌وه
Director: Yüksel Yavuz
Germany 2008 / 93 mins / German, Kurdish (Kurmanji) and Kurdish with English subtitles
به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ڕێیه‌ی له پێش ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دایه که هه‌ست به ناکۆکی و نادڵنیایی ده‌که‌ن له کوردستان، یوکسێل یاڤوز گه‌شته‌که‌ی خۆی ده‌ست پێ ده‌کات و له دڵنیاییی ئه‌وروپاوه به‌نێو تورکیادا تا که‌مپی په‌نابه‌ران له کوردستانی عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌یکات به دۆکیومێنت. له‌ڕێی ئه‌و چیرۆکه ناخۆشانه‌وه که له ده‌می ئه‌و که‌سانه‌وه ده‌گێڕدرێنه‌وه که ده‌یانبینێت ـ که له‌نێویاندا (ئیسماعیل بێشکچی)ی پاڵێوراوی خه‌ڵاتی نوبێل بۆ ئاشتی تێدایه، که ڕۆشنبیرێکی خاوه‌ن بیروڕای جیاوازه له کۆمه‌ڵی تورک‌دا و بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ له‌سه‌ر بیروڕاکانی زیندانی کراوه ـ فیلمه‌که‌ی یاڤوز له نزیکه‌وه ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر واقعی ڕۆژانه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی سه‌رقاڵ و خه‌ریکی ئه‌و گفتوگۆ ئه‌مه‌ریکاییانه‌ن که له‌باره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ن. ڕچه‌شکێن سه‌رله‌نوێ شێوازێکی دۆکیومێنتی ده‌دۆزێته‌وه و کلۆز ئه‌پ کوردستان ڕوانگه‌یه‌کی زۆر به‌نرخ به بینه‌رانی خۆرئاوایی ده‌به‌خشێت
دۆتمام
Director: Sabite Kaya
North Kurdistan (Turkey) / 2008 / 30mins / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles
پارێزگاری شارێکه له کوردستان. شارێک که مێژووه‌که‌ی هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه له کوردستان. جیهان له قامیشلو له سوریا له دایک بووه و باوکی له عیراق، له کاتێکدا که له‌وێ پێشمه‌رگه بووه، ده‌گیرێت و ڕه‌وانه‌ی تورکیا ده‌کرێنه‌وه. جیهان شوو به مه‌مه‌ت سنجار ده‌کات که په‌رله‌مانتارێکی کورد بوو و له ساڵی 1993 له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه کوژرا و جیهانیش دوای ئه‌وه تا ده‌هات زیاتر له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت خه‌ریک و نزیک ده‌بووه‌وه. ئه‌مه چیرۆکی ژنێکه که له‌دایکبووی کۆمه‌ڵگایه‌کی ده‌ره‌به‌گییه و ده‌بێت به بڕیارده‌ر


