یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
ئه‌نفال
Director: Mam Polla
Germany / 2006 / 16mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
ئه‌نفال، ناوی ئه‌و زنجیره په‌لاماره سه‌ربازییه‌یه که ڕێژیمی عیراق له نێوان 23ی مانگی 2 و 6ی مانگی 9دا ساڵی 1988 کردیه سه‌ر کورد. ئه‌م دۆکیومێنته‌رییه وێنه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا ده‌دات به بینه‌رانی سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامه درێژخایه‌نه‌کانی ئه‌م تراژیدیایه که چۆن کوردانی دووچاری ئه‌م په‌لامارانه تووشی چه‌ندان جۆری شێرپه‌نجه و شێواویی زگماکی بوون له ئه‌نجامی ئه‌و چه‌که کیمیاییانه‌ی له‌م په‌لامارانه‌دا به کار هێنران.
کوردی ئازادیخواز
Director: Azad Kerkuki
South Kurdistan (Iraq) 2009 / 52 mins / English, Kurdish, Arabaic, Turkish with English subtitles
کوردی ئازادیخواز، دۆکیومێنته‌رییه‌کی مێژووییه که به دوای بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کورد، له‌نێوان ساڵانی 1914 و 1958دا، ده‌چێت. شکستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و پاشانیش "دروستکردن"ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌دوای ئه‌و شکسته‌دا هاتن و ده‌ستیاوی ئینگلیز و فه‌ره‌نساییه‌کان بوون و بوون به هۆکاری ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تێکی کوردی نه‌یه‌ته ئاراوه. ئه‌م دۆکیومێنته‌رییه یه‌که‌مین به‌ش له زنجیره‌یه‌کی سێ به‌شییه و باس له هه‌وڵ و کۆششی کوردان ده‌کات بۆ سه‌ربه‌خۆیی له باشووری کوردستان (عیراق) له سه‌ره‌تای ساڵی 1910ه‌وه و به‌ره‌ودوا.
مشتێک خۆڵه‌مێش
Director: Nabaz Ahmad
South Kurdistan (Iraq) / 2007 / 33mins Kurdish (Sorani) with English subtitles
ژنێک، له‌م دۆکیومێنته‌رییه‌دا سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان له خوارووی کوردستان (عیراق)، ده‌ڵێت: "...دوای ئه‌وه‌ش خۆڵه‌مێش لێره‌دا داده‌نێن." ئه‌م فیلمه کاری ڕێکخراوی یارمه‌تیدانی (WADI )یه، که ڕێکخراوه‌یه‌که و خه‌بات له دژی خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان ده‌کات له باکووری عیراق ده‌کات. ئه‌م دۆکیومێنته‌رییه به گشتی باس له ئه‌زموون و تاقیکردنه‌وه‌کانی ژنان ده‌کات بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی خه‌ڵکی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌و باسه.
ئه‌ی ده‌ره‌وه چۆنه؟
Director: Nursel Dogan
North Kurdistan (Turkey) / 2007 / 46 mins / Turkish with English subtitles
یڵدز شانزه ساڵان بوو که ناچار کرا شوو به کوڕی خاڵه‌که‌ی خۆی بکات. دوای پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌ری بۆ ئه‌سته‌مبوڵ گواستیانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌یه‌ک بۆ کێشه ئابوورییه‌کانی خۆیان بدۆزنه‌وه. لێره ژیانی کارکردنی ئه‌و ده‌ستی پێ‌کرد و مڵومۆی (فزولیه‌ت) ئه‌و بۆ خۆفێرکردن، ورده ورده، ده‌رکه‌وت. ئێستا ئه‌و له قۆناغێکدایه که تێیدا له ژیانی خۆی و خۆی ده‌پرسێت. هه‌ر له‌م قۆناغه‌شدا که‌وتووه‌ته ژێڕ گوشار و توندوتیژیی مێرده‌که‌ی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه و ژیانی به شێوه‌یه‌کی زۆر گرنگ و بایه‌خدار ده‌ست به گۆڕان ده‌کات.
من نه‌خۆش نیم، دایه!
Director: Hatice Kamer
North Kurdistan (Turkey) / 2009 / 28 mins / Turkish and Kurdish (Kurmanji) with English subtitles
ئه‌مه چیرۆکی گه‌نجێکی هۆمۆسێکسوێله که له باتمان؛ که شارێکی کوردییه، ده‌ژی. ئه‌و، له‌به‌ر ناسنامه‌ی جنسیی خۆی، له کۆمه‌ڵ کرایه ده‌ره‌وه و هه‌ربۆیه به دوای وڵاتێکی نوێ و ژیانێکی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت.
که‌رکووک
Director: Sherzad Hedayet
South Kurdistan (Iraq) / 2007 / 23mins / Turkish, Kurdish (Sorani), Arabic, Aramic with English subtitles
ئه‌مه دۆکیومێنته‌رییه‌که له باره‌ی شاری که‌رکووکه‌وه له کوردستانی عیراق. له‌م شاره‌دا کورد، عه‌ره‌ب، تورکمان و ئاسوری نیشته‌جێین و ئه‌م شاره، دوای داگیرکردنی عیراق به ڕابه‌رایه‌تیی ئه‌مه‌ریکا، بوو به سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ گرژی و توندوتیژی نێوان ئه‌و گرووپانه. شێرزاد هیدایه‌ت گفتوگۆ و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێک ده‌کات که پێشینه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئێتنیکی و ئایینیی جیاوازیان هه‌یه و هه‌ر له‌وێشه‌وه ئه‌و هه‌سته پێشان ده‌دات که ژیان له شارێکی ئاوها پڕ له گرژی و توندوتیژیدا چۆنه.


