یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
کوردی
A film by Peri Ibrahim, Directed and filmed by Doug Aubrey
Scotland / 2008 / 84 mins / English, Arabic, Kurdish (Kurmanji and Sorani) with English subtitles
بیست ساڵ پێش ئه‌مڕۆ بوو که په‌ری ئیبراهیم بۆ یه‌که‌مین جار چووه ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی کاریگه‌رییه‌کانی هێرشی کیمیاویی سه‌دام بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه بگات. بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو که نزیکترین و چاکترین هاوڕێی خۆی ناشت و کلاشنیکۆفه‌که‌ی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و خۆرئاوا ڕۆیشت. کوردی، به فیلمگرتن بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، چیرۆکی پیاوێکمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه که به دوای دۆزینه‌وه‌ی خۆی و ده‌مانچه‌که‌ی و وڵاتێکی نه‌بوودا ده‌گه‌ڕێت.
وه‌رزی پێشوو: شاواکس
Director: Kazim Oz
North Kurdistan (Turkey) / 2009 / 91 mins / Kurdish (Kurmanji) and Turkish with English Subtitles
شاواکس کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕه‌وه‌نده له کوردستان. زستانان له خانووی به‌ردین له گوندێکدا ده‌ژین و به‌هاران، دوای ئه‌وه‌ی کاریله‌کانیان له دایک ده‌بن، له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یانبه‌ن و بۆ له‌وه‌ڕاندنیان ڕوو له کوێستانه‌کان ده‌که‌ن. خۆیان و ڕانه‌مه‌ڕ و بزنه‌کانیان، پێکه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌گه‌ل و وڵاغه‌به‌رزه‌کانیان ده‌خرێنه لۆریی بارهه‌ڵگره‌وه که به کرێ گیراون و له بناری چیاکان‌دا هه‌ڵده‌ڕێژرێن. کازم ئۆز بۆ ماوه‌ی ساڵێک له‌گه‌ڵ شاواکس بووه و ئه‌م دۆکیومێنته‌رییه له نزیکه‌وه ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر گرووپێک مرۆڤ که ناچارن به‌وه‌ی زۆر به زه‌حمه‌تی کار بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بژێوییه‌کی که‌م بۆ خۆیان دابین بکه‌ن.
له‌یلا قاسم
Director: Amir Taha
South Kurdistan (Iraq) 2009 / 30mins / Kurdish with English subtitles
ڕێژیمی عیراق، له هه‌وڵێکی زیره‌کانه‌دا، له‌یلا قاسم و چوار له هاوڕێ چالاکه سیاسییه‌کانی که خه‌ریکی کاری نهێنین ده‌گرێت. دوابه‌دوای گرتنیشیان، هه‌ر پێنجیان له لایه‌ن ڕێژیمی سه‌دام حسێنه‌وه ده‌کوژرێن و له‌یلا قاسم ده‌بێت به یه‌که‌مین کچێک که به ڕه‌سمی له خۆرهه‌ڵاتی ناویندا سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا ده‌درێت. له‌یلا قاسم ئێستا وه‌ک شه‌هیدێکی نه‌ته‌وه‌ییه لای کوردان و به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ی به‌هره‌به‌خشی نه‌وه‌کانه. ئه‌م دۆکیومێنته‌رییه له‌سه‌ر شاهیدی و قسه‌ی ئه‌و که‌سانه هه‌ڵچنراوه که له‌یلایان ناسیوه.
ژیان له لیمبۆ
Director: Sakae Ishikawa
USA / 2009 / 40 mins / English and Turkish with English Subtitles
چۆن هه‌ست ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر ژیانی ئه‌و تاکه جێگایه‌ی که تۆ به ماڵی خۆتی ده‌زانیت بکه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه؟ تورکیا بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ هه‌وڵی داوه پرۆژی به‌نداوی (ئیلس) که جێی مشت‌ومڕ و کێشه‌کی زۆره، شاری مێژوویی کوردیی حه‌سه‌نکێف و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری بکات به ژێر ئاوه‌وه. ئه‌وه ئه‌و به‌نداوه دروست بکرێت، ده‌بێت به مایه‌ی ڕوودانی کاره‌ساتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی و ئابووری بۆ ناوچه‌که و هه‌روه‌ها ده‌بیت به هۆی ده‌رپه‌ڕاندنی 78 هه‌زار که‌س له جێ‌وڕێی خۆیان. هه‌وڵی تورکیا بۆ وه‌رگرتنی (ئێکسپۆرت کرێدیت) بۆ پرۆژه‌که دوو جاران به هۆی هه‌وڵ و کۆششی ناوه‌وه و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌ری نه‌گرتووه. ئه‌م دۆکیومێنته‌رییه له‌سه‌ر چاوپێکه‌وتن و گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه‌که و هه‌روه‌ها کۆمپانیاکانی خانووبه‌ره‌و و هیی تر که ده‌ستیان له پرۆژه‌که‌دا هه‌یه، هه‌ڵچنراوه.
نه‌وه‌یه‌کی ون
Director: Hossein Jehani
Australia / 2008 / 10mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
نه‌وه‌یه‌کی ون چیرۆکی گوندنشینانی گوندێکی کوردستان ده‌گێڕێته‌وه که له هه‌شتاکاندا وێرانه بووه. گوندنشینه‌کان، دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 له کوردستانی عیراق، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌که‌ی خۆیان، به‌ڵام ده‌بینن که ناوچه‌که‌یان به مین داپۆشراوه و کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گونده‌که‌یان له مین پاک بکه‌نه‌وه و بیانفرۆشن، به‌ڵام مین به 15 پیاویاندا ده‌ته‌قێته‌وه و ده‌یانکوژێت و ده‌ستوقاچی زۆریشیان ده‌په‌ڕێت.


