یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
خۆشه‌ویستیی مۆسیقا
Director: Yusuf Yesiloz
Switzerland / 2008 / 53 mins / German, Turkish and Georgian with English subtitles
سێ موسیقاژه‌ن، دوو ژن و پیاوێک، که ژیانیان نه‌ده‌کرا له‌مه جیاوازتر بێت، شتێکیان هه‌یه که تێیدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه: ئه‌وان ناچار بوون که وڵاته‌کانی خۆیان به جێ بهێڵن و کۆتایی به سه‌رکه‌وتنێک بهێنن که له بواری مۆسیقادا ده‌یانتوانی به ده‌ستی بهێنن. ئه‌مڕۆ هه‌ر سێکیان له سویسرا ده‌ژین و هه‌ر له‌وێش ناسنامه هونه‌رییه‌کانیان سه‌ری هه‌ڵداته‌وه. فیلمێک پڕ له هیوا و ماتی و مه‌لوولی، هاوسۆز و پڕ له تاسه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات.
زیندانه‌که‌م، ماڵه‌که‌م
Director: Mano Khalil
Switzerland / 2009 / 33mins / Kurdish (Kurmanji, Behdinani) with English subtitles
له هێرشه‌کانی ئه‌نفالدا له کوردستان، هێزه‌کانی ئاساییشی سه‌دام به سه‌دان خێزانی کوردیان له زیندانی نزارکه زیندانی کردبوو که چاوه‌ڕیی مه‌رگ بوون، به‌ڵام خه‌ونیشیان به ئازادییه‌وه ده‌بینی. ڕووخانی ڕێژیمی سه‌دام زۆر که‌سی له‌وان ئازاد کرد، به‌ڵام ئه‌وانه هیچ جێیه‌کیان نه‌بوو ڕووی تێ بکه‌ن و گونده‌کانیان ڕووخێنرابوون و هه‌رچی ماڵوموڵکیان بووبوو تاڵانکرابوو. ئه‌م خێزانانه ئێستا ناچارن له‌و کونجانه‌ی زینداندا ژیانیان به‌سه‌ر ببه‌ن که ئه‌وسا تێیاندا زیندانی بوون.
نه‌ورۆز له ته‌نیاییدا
Director: Hiwa Soofia
East Kurdistan (Iran) / 2009 / 25 mins / Kurdish (Hawrami) with English subtitles
له سه‌ره‌تای یه‌که‌م ڕۆژی به‌هاردا (فه‌روه‌ردین) له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا، که هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای سه‌ری ساڵی تازه‌یه و له 21ی مارسدا یادی ڕۆژی نوێ ده‌کرێته‌وه. به‌ڵام له گوندێکدا که ناوی (چاشمیر)ه و ده‌که‌وێته ناوچه کوردنشینه‌کانه‌وه یادی نه‌ورۆز له ڕۆژێکی تردا و به شێوه‌یه‌کی تر ده‌کرێته‌وه.
نه‌وت، شێرپه‌نجه‌ی شاره‌که‌م
Director: Taha Karimi
East Kurdistan (Iran) / 2008 / 20mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
ئه‌م دۆکیومێنته‌رییه باس له نه‌وت له عیراق و به تایبه‌ت له کوردستان و له شاری پڕ له پشێویی که‌رکووک ده‌کات. فیلمه‌که ژیانی سه‌خت و ماندووییهێنی ئه‌و که‌سانه پێشان ده‌دات که له گه‌ڕه‌که‌کانی قه‌راغشاردا ده‌ژین و هه‌روه‌ها گه‌ڕانی ئه‌وان به دوای نه‌وتدا پێشان ده‌دات که بژێوی ژیانێکی مه‌مره‌ومه‌ژییان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت.
له ڕێ بۆ قوتابخانه
Directors: Orhan Eskikoy & Ozgur Dogan
North Kurdistan (Turkey) / 2008 / 81mins / Kurdish (Kurmanji) and Turkish with English Subtitles
دۆکیومێنته‌رییه‌کی فڕین له‌سه‌ر دیواره (فلای ئۆن زه ۆڵ) که به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له پۆلدا گیراوه. گیروگرفته‌که کاتێک ده‌ست پێ ده‌کات که ئێمره، که مامۆستایه‌کی تورکه و ده‌گاته گوندێکی کورد بۆ وانه‌وتنه‌وه به مناڵانێک که زمانی تورکی نازانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌و مامۆستایه پڕه له ڕق و وه‌ڕسی و په‌ستی و ته‌نیایی، به‌ڵام سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێی ڕاسپێردراوه به جێی بگه‌یه‌نێت. ئه‌مه دۆکیومێنته‌رییه‌کی زۆر به جوانی ئه‌نجامدراوه که کاریگه‌ریی سیاسه‌تی توانه‌وه‌ی تورکی له‌سه‌ر مناڵانی کورد که ڕێیان نادرێت به زمانی دایکی خۆیان بخوێنن پێشان ده‌دات.
ڕۆژێکی پڕ له ئێش
Director: Sattar Chomani Gol
East Kurdistan (Iran) / 2008 / 20mins / Kurdish (Sorani) with English Subtitles / 18
ئه‌مه دۆکیومێنته‌رییه‌که له باره‌ی پیاوێکی پیره‌وه له کوردستان که به ته‌نیا به ده‌ست قاچی شکاو ده‌گرێته‌وه.


