یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
یه‌ک له هه‌زار...
Director: Hatice Kamer
North Kurdistan (Turkey) / 2008 / 32 mins / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles
له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا زۆر کوشتن دژی خه‌ڵکی کورد به ده‌ستی ڕێکخراوی حیزبوڵای تورکی؛ که حزبێکی ئیسلامیی سیاسییه و له ژێره‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک‌دا کار ده‌کات، په‌رده‌پۆش کران و ڕانه‌گه‌یه‌نران.
فارقین (سیلڤان) شارێکی بچووکه له کوردستان، به‌ڵام زۆر له‌و کوشتنانه ڕۆژانه و لێره و به ڕۆژی ڕووناک ڕوویان دا. ئه‌مه چیرۆکی خاڵۆ نوره‌دین و زوبه‌یده‌ی ژنێتی که ده‌رسیمی کوڕیان به ده‌ستی حیزبوڵا کوژرا، دوای ئه‌وه‌ی که براگه‌وره‌که‌ی ڕۆیشت و پێوه‌ندی به (پ.ک.ک.)ه‌وه کرد.
دیوی ئه‌ودیوی سینه‌ما
Director: Arash Abbasi
East Kurdistan (Iran) / 2008 / 3mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles / 15
ئێمه هه‌موومان حه‌ز له سینه‌ما ده‌که‌ین، به‌ڵام سینه‌ما ده‌کرێت هونه‌رێکی دڵڕه‌ق و سته‌مکاریش بێت. ئه‌مه دۆکیومه‌نته‌رییه‌کی کورته و ئه‌وه پێشان ده‌دات که سینه‌ما چۆن وایه.
دیوی ئه‌ودیوی ئه‌سته‌نبوڵ
Director: Döndü Kılıç
Germany / 2008 / 82mins / English, Dutch, Turkish with English subtitles
ئه‌مه دۆکیومێنته‌رییه‌کی هه‌رگیز له‌مه‌وپێش نه‌بینراوه و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که له دنیای هه‌مه‌ڕه‌نگ و پڕ له ئه‌زموونی هۆمۆسێکسوێله‌کان له تورکیا و ئه‌و گیروگرفتانه‌ی تووشیان ده‌بێت له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که له‌و شتانه سڵ ده‌کاته‌وه و لێیان تۆقیوه، کۆمه‌ڵگایه‌ک که جیاوازی له ڕووی جنسییه‌وه "جیاوازیی جنسیی تر" شاردراوه‌یه و سه‌ری پێ نه‌وی ده‌کرێت یا دوژمنایه‌تی ده‌کرێت. له‌نێوان ئه‌وانه‌دا (مه‌مه‌ت تارهان)ی کورد، که که‌سێکه دژی هه‌ڵگرتنی چه‌که و هۆمۆسێکسوێله، ده‌بینرێت. به بیر و خه‌یاڵی خۆتیدا بهێنه که ئاخۆ ئه‌و له وڵاتێکی ئاوهادا له به‌رانبه‌ر چیدا وه‌ستاوه‌ته‌وه و ڕووبه‌ڕووی چی بووه‌ته‌وه.
زیندانی ژماره 5: 1980 تا 1984
Director: Cayan Demirel
North Kurdistan (Turkey) / 2009 / 97 mins / Kurdish (Kurmanji) and Turkish with English Subtitles
ئه‌مه دۆکیومێنته‌رییه‌که له‌سه‌ر زیندانی دیاربه‌کر که له‌وێدا ژماره‌یه‌ک له تۆقێنه‌رترین جۆره‌کانی ده‌ستدرێژیی تیرۆری ده‌وڵه‌ت له مێژووی هاوچه‌رخدا دژ به زیندانه سیاسییه کورده‌کان، له ساڵانی هه‌شتاکاندا، ئه‌نجام دراوه. دۆکیومێنته‌رییه‌که په‌رده له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی سیسته‌ماتیک و سیاسه‌تی به‌تورککردن هه‌ڵده‌ماڵێت که له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دژ به زیندانییه کورده‌کان به‌کارهێنراوه. له کاتێکدا که ده‌سته سه‌ربازییه‌کانی تورک زیندانه‌که به "خوێندنگه‌یه‌کی سه‌ربازی" ناو ده‌به‌ن، زیندانییه‌کان به "ساڵانی دڕنده‌یی که له باسکردن نایه‌ت" ناو ده‌به‌ن. ته‌نیا شێوازێک بۆ پچڕاندنی زنجیری دڕنده‌یی و دڵڕه‌قی، خۆڕاگری و خۆبه‌قوربانیکردن بوو. زیندانییه‌کان له ململانێدا بوون بۆ پچڕاندنی ئه‌و زنجیره‌یه و سی ساڵ دواتر دوابه‌رپرسیاری ئه‌و زیندانه؛ جایان دیمریل، له‌گه‌ڵ ئه‌و ململانێیه‌دا یه‌کانگیر ده‌بێته‌وه و پێشانمان ده‌دات که ئه‌وسا چی ڕوویداوه.
قاله مه‌ڕه
Director: Hamid Ghavami
East Kurdistan (Iran) /2009 / 22mins / Kurdish (Sorani) with English Subtitles
قادر عه‌بدوڵازاده، که به قاله مه‌ڕه، یا مامه قاله‌ش ده‌ناسرا کوڕی پیاوێکی شوانکاره‌ی هه‌ژار بوو له گوندی کولیزا له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران) و ده‌بێت به یه‌کێک له به‌ناوبانگترین مۆسیقاژه‌نه میللییه‌کانی کورد. قاله مه‌ڕه به هه‌ژاری له دایک ده‌بێت و به هه‌ژاریش ده‌مرێت و شمشاڵ (نه‌ی) ده‌ژه‌نێت، که بریتییه له ئامێرێکی مۆسیقای نه‌ریتیی کوردی و ئه‌مساڵیش کۆچی دوایی کرد، به‌ڵام هێشتایش له لایه‌ن کوردانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانه‌وه خۆشه‌ویست و مایه‌ی ڕێزلێگرتنێکی بێپایانه.
گه‌ڕان له شه‌ره‌ف
Director: Mary Ann Smothers Bruni
South Kurdistan (Iraq) & USA / 2008 / 60mins / English and Kurdish (Sorani) with English subtitles
به‌پێی هه‌ندێک له ئاماره‌کان، زیاتر له 12 هه‌زار ژن که زۆربه‌یان له‌نێوان ته‌مه‌نی 13 و 18 ساڵاندان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگێکی زۆر ناخۆش بوونه‌ته‌وه به ده‌ستی خزم و که‌سوکاریان به ناوی "کوشتن به ناوی پاراستنی شه‌ره‌فه‌وه" له کوردستانی عیراق له دوای ساڵی 1991ه‌وه. ئه‌م کچ و ژنانه به زۆری به ده‌ستی پیاوانی خێزانه‌کانیانه‌وه ده‌کوژرێن که له‌و بڕوایه‌دان قوربانییه‌کانیان شه‌ره‌فی خێزانه‌کانیان له‌که‌دار کردووه. گه‌ڕان له شه‌ره‌ف، دۆکیومێنته‌رییه‌کی دڵپروێن و پێویسته له‌باره‌ی ئه‌و نه‌ریته به‌ربڵاوه‌وه که هێشتایش به ناوی شه‌ره‌فه‌وه له باشووری کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. باسی سه‌ره‌کیی فیلمه‌که سه‌باره‌ت به‌و کێشانه‌یه که به ده‌ستپێشخه‌ریی ناوه‌ندی فێرکردن و مێدیای ژنان له سلێمانی له کوردستانی عیراق هێنراونه‌ته ئاراوه.


