یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
ئه‌و چیایانه‌ی ده‌جووڵێن
Director: Julia Parnell
New Zealand – Japan – USA / 2007 / 53mins / English and Kurdish (Sorani) with English subtitles
ئه‌مه چیرۆکی په‌یمانی مناڵی مناڵێکه که به نه‌نکی خۆی داوه که سه‌ردانی بکات پێش ئه‌وه‌ی نه‌نکی بمرێت. په‌نابه‌ری کورد سیروان نامۆ له نیوزێلانده‌وه بۆ عیراق، له ڕێگای لوبنان و سوریاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی په‌نابه‌رانی تر که قوربانیانی جه‌نگن له هه‌موو جیهاندا، ببینێت. ئه‌مه چیرۆکی پیاوێکه که به دوای ڕابوردووی خۆی و گه‌له‌که‌یدا، که به دوای هه‌ستی ئه‌وان بۆ شوێن و حه‌قیقه‌تدا سه‌باره‌ت به قڕکردنی کوردان، ده‌گه‌ڕێت.
ڕێگا
Director: Hawre Bahjat
South Kurdistan (Iraq) 2009 / 21mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
ئه‌م فیلمه له تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و ڕێگایه ده‌کۆڵێته‌وه که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه بۆ خۆڕزگارکردن له‌و تراژیدیایه به کار هێنرا.
ڕووناک
Director: Hooshang Mirzaee
East Kurdistan (Iran) / 2008 / 27 mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
ئاغای ڕه‌حیمی، که هه‌ر له منداڵییه‌وه به هۆی نه‌خۆشیی ئاوڵه‌وه کوێر بووه، له‌نێو گونده‌کانی ئێران‌دا ده‌ژی و هه‌ر له‌وێش ئاگای له دایکه خه‌ڵه‌فاوه پیره‌که‌یه‌تی و ده‌رمانی بۆ ده‌کڕێت و ڕۆژانه سه‌ردانی ده‌کات. ئه‌و خانووه‌که‌ی خۆی به ده‌ستی خۆی دروست کردووه و ژیانی ڕۆژانه‌ی به چاککردنه‌وه‌ی ته‌سجیل و ئاگاداریی په‌له‌وه‌ری ماڵ و کێڵگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌وه به سه‌ر ده‌بات. ئه‌مه پۆرترێتێکی شاعیرانه‌ی ژیانێکی بێ هه‌ڵه‌وپه‌ڵه‌یه.
سێبه‌ری خاک
Director: Fethi Ewari
South Kurdistan (Iraq) 2009 / 11mins / Kurdish (Behdinani) with English subtitles / PG
هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خێزانێک له پرۆسه‌ی ئه‌فراندنی به‌رهه‌مێکی هونه‌ریی له قوڕ.
صمود: خۆ ئێمه کافر نه‌بووین
Director: Goran Baba Ali
South Kurdistan (Iraq) 2007
ساڵ 1988ه و ڕێژیمی عیراق و سه‌دام حسێن له دواهه‌وڵیاندا بۆ به‌ته‌واوی کۆتاییهێنان به به‌رگریی کوردان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هێرشی "ئه‌نفال"ی نه‌ته‌وه‌قڕکه‌ر و که تێیدا سه‌دان هه‌زار که‌س ده‌کوژرێن. ئه‌وانه‌یش که ده‌مێننه‌وه ده‌خرێنه چه‌ند ئۆردووگایه‌که‌وه. صمود یه‌کێک له‌و ئۆردووگایانه بوو.
شتێک وه‌ک چاوه‌کانی من
Director: Hooshang Mirzaee
East Kurdistan (Iran) / 2008 / 29 mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
عه‌بدولواحید ئیسماعیل‌پوور له پۆلی حه‌وته‌مه. که له پۆلی یه‌که‌م بوو، کاتێک له‌ناو کێڵگه‌یه‌کی (مین)دا یاری ده‌کرد، چاوه‌کانی کوێر بوون و هه‌ردوو ده‌ستیشی له ده‌ست دا. ئه‌گه‌رچی ده‌یشیویست له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام خوێندنگه‌یه‌ک بۆ که‌مئه‌ندامان نه‌یویست وه‌ک خوێندکارێک قه‌بووڵی بکات. له‌بریی ئه‌وه خۆی، به هۆی لێوه‌کانیه‌وه، خۆی فێری خوێندنه‌وه‌ی نووسینی برایل کرد. ئه‌مه چیرۆکێکی نائاسایی و له‌ئه‌ندازه‌به‌ده‌ری به‌رده‌وامیدانه به ژیان.


