یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
ڤیڤا سیلڤا (بژی سیلڤا)
Director: Kia Aziz
Holland / 2008 / 14 mins / Spanish with English Subtitles
ئه‌م فیلمه چیرۆکی داریۆ سیلڤا ده‌گێڕێته‌وه. سیلڤا پێشتر یه‌کێک له باشترین یاریزانه‌کانی فوتبۆڵێن بووه له ئۆروگوای. سیلڤا دوای کاره‌ساتێکی تراژیدیی ئۆتۆمۆبیل ده‌ژی، به‌ڵام قاچه‌کانی له ده‌ست ده‌دات. ئه‌مه چیرۆکی پیاوێکه که هه‌موو شتێکی له ده‌ست داوه که پێشووتر له پێناویدا خه‌بات و کۆششی کردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ واقعی ئێستاشیدا هه‌ڵده‌کات و شێوه ده‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌رێنییه‌وه له ژیاندا بمێنێته‌وه.
با له کۆڵانه‌کاندا دێت
Director: Diako Yazdani
East Kurdistan (Iran) / 2008 / 9 mins / Farsi with English subtitles
ئه‌م دۆکیومێنته‌رییه دوای ژیانی کوڕێکی گه‌نج ده‌که‌وێت که نه‌مام ده‌فرۆشێت کاتێک دێته نێو شارێکی وشکوبرنگ و بێ دارودره‌خته‌وه. چونکه نایشتوانێت کڕیار بۆ نه‌مامه‌کانی بدۆزێته‌وه، ڕووبه‌ڕووی کاردانه‌وه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بێته‌وه له لایه‌ن دانیشتووانانی ئه‌و شاره‌وه.
وشه‌کانی جه‌نگاوه‌ران
Directors: Claudio Von Planta and Karzan Sherabayani
UK / 2007 / 29mins / with English voice over and subtitles
خوان مارتینێز، نوێنه‌ری ڕێکخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی (IDRC ) و فیلمساز و ڕۆژنامه‌نووسی کورد؛ کارزان شه‌رابه‌یانی ده‌ڕۆن بۆ سودان، ئێلسڤادۆر، کۆنگۆ برازاڤیل و فیلیپین. ئه‌وان گفتوگۆ و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌رانی کێشه چه‌کدارییه نایاساییه‌کاندا ده‌که‌ن و له باره‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌وانه‌وه سه‌باره‌ت به په‌یماننامه‌ی ژنێف و به‌تایبه‌تیش له باره‌ی یاسای مرۆڤانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه لێیان ده‌پرسن.
یه‌زیدییه‌کان
Director; Anja Breien
Norway / 2009 / 53mins / English over voice, Kurdish (Kurmanji) and Arabic with English subtitles
ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی نه‌رویجی ئه‌نیا بێرێینه به‌ره‌و خوارووی کوردستان (عیراق) ڕێ ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه دۆکیومێنته‌رییه له‌سه‌ر یه‌زیدییه‌کان و بیروباوه‌ڕ و ئاهه‌نگه ئایینییه‌کانیان ساز بکات، دوای ئه‌و ماڵوێرانکه‌رترین هێرشه تیرۆریستییانه‌ی له عیراق ئه‌نجام دران. فیلمه دۆکیومێنته‌رییه‌که‌ی ئه‌نیا بێرێینه یه‌کێک له زانیاریبه‌خشترین سه‌رچاوه‌یه که له‌و به هه‌ڵه تێگه‌یشتنه ده‌کۆڵێته‌وه که له باره‌ی یه‌زیدییه‌کان و ئازار و ژانی ئه‌وانه‌وه هه‌یه به ده‌ست ئه‌و ڕێژیمه زاڵم و ئایینانه‌ی تره‌وه که له ناوچه‌که‌دا هه‌ن.
مه‌زرا ئێزیدییا
Director: Rodi Yuzbasi
Turkey (North Kurdistan) / 2008 / 30 mins / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles
ئێزیدییه‌کان، که تا ئێستاش یه‌کێک له کۆنترین ئایینه‌کانی میسۆپۆتامیایان به زیندوویی هێشتۆته‌وه، له پێناوی بیروباوه‌ڕه‌که‌ی خۆیاندا به زۆر ئێش و ده‌رده‌سه‌ریدا ڕۆیشتوون. ئایینه‌که‌یان، که به هۆی پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به سروشته‌وه ئایینێکی سروشتی و ئاشتیخوازانه‌یه، هه‌روه‌ها باوه‌ڕیان به ژیانێکی دوای ئه‌م ژیانه‌ی ئێستا هه‌یه و هه‌ڵوه‌سته‌ی تایبه‌ت خۆیان به‌رانبه‌ر به ژیان و مردن هه‌یه، ئێستا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕوات، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که ژماره‌یه‌کی زۆریان له ساڵانی هه‌شتاکاندا کۆچیان کردووه و ناوچه‌کانی خۆیان به‌جێهێشتووه. ئه‌م دۆکیومێنترییه باسی ئه‌و ئێزیدییانه ده‌کات که له نووسه‌یبین، که شوێنێکه و ده‌که‌وێته نزیک شاری ماردینه‌وه، ده‌ژین. له‌م شوێنه‌دا ته‌نیا شه‌ش خانووی ئه‌وان ماوه و ئه‌م گونده دواگوندی ئێزیدییه‌کانه.


