یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
له‌پاش رووخان
Director: Hiner Saleem
France & Germany / 2009 / 63mins / Kurdish (Kurmanji), English , Arabic and German with English subtitles / 15
Cast: Nazmi Kırık, Fehmi Mohammad Salim, Marisa Commandeur, Ferhad Feqi, Yıldız Gültekin
مانگی نیسانی ساڵی (2004)ه. رژێمی سه‌ددام حسێن رووخێنرا‌وه و ئه‌مه‌ش بۆنه‌یه‌كی زۆر گرنگه بۆ عێراقییه ئاواره‌كانی دووره‌وڵات كه زه‌ماوه‌ند بگێڕن. له وڵاتی ئه‌ڵمانیادا، ئازاد، كه كوردێكی دووره‌وڵاته به ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یه‌وه نووساوه و ته‌ماشای به‌ره‌وپێشچوونی رووداوه‌كانی ده‌كات. (ئازاد) هاوڕێ عێراقییه‌كانی بۆ زه‌ماوه‌ندكردن له‌گه‌ڵیدا ده‌عوه‌تكردوه و له‌كاتی هه‌ڵپه‌ڕین و گۆرانی وتن و خۆشی‌دا چه‌ندین وێنه‌ی به‌رده‌وامی عێراق له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌وه نیشان ده‌ده‌رێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هێدی هێدی یادگارییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئه‌و ر‌قوكینه‌یه‌ی كه له‌مێژه له‌گۆڕنراون و نهێنیه شاراوه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ئاهه‌نگه‌كه ده‌گۆڕدرێت بۆ ته‌سفیه‌كردنێكی حساباتی توندوتیژ.
ئازاد
Director: Nicolas Tackian
France / 2009 / 60mins/ French with English Subtitles / PG
Cast: Jacques HERLIN, Virgile BRAMLY, Alexandra BIENVENU, Jacky NERCESSIAN, Anne SUAREZ
مایاک، کوڕێکی گه‌نجی ئه‌رمه‌نه و به‌شێکه له‌و جیهانی کارتۆنه‌ی به دزییه‌وه و له ژێرزه‌مینه‌کاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. مایاک خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆمانێکی گرافیکییه به ناوی (ئازاد)ه‌وه که به هه‌ردوو زمانی ئه‌رمه‌نی و کوردی به مانای (ئازادی) دێت، ئه‌مه‌یش پرۆژه‌یه‌که ئاوڕ له ساڵی 1915 ده‌داته‌وه کاتێک باپیری هه‌وڵی دا له ده‌ست قڕکردنی به‌کۆمه‌ڵی ئه‌رمه‌نه‌کان ده‌رباز ببێت. ئه‌و پرۆژه‌که‌ی خۆی له‌وه پێک ده‌هێنێت که گوێ بۆ یاده‌وه‌رییه‌کانی باپیری ڕادێرێت و ئه‌مه‌یش ده‌بێت به هه‌لێک بۆ ئه‌و تا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕه‌گوڕیشه‌ی خۆیدا په‌یدا بکاته‌وه و پێوه‌ندییه‌کی باشتریش له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی خۆیدا پێکبهێنێت. به‌ڵام کاتێک مینا، که کچه‌کوردێکی گه‌نجه و دێته ژیانیه‌وه، ئه‌و ناچاره بیروڕایه‌کانی خۆی بخاته ژێر پرسیاره‌وه. مایاک ده‌گات به‌و بڕوایه‌ی مینا نکوڵی له یاده‌وه‌رییه‌کانی گه‌لی ئه‌رمه‌ن ده‌کات و نکوڵیش له‌وه ده‌کات کورده‌کان به‌شدارییان له قڕکردنی گه‌لی ئه‌رمه‌ندا کردبێت. ئه‌مه‌یش ده‌بێت به سه‌ره‌تای قه‌یرانێک له که‌سایه‌تی و ناسنامه‌ی مایاکدا.
مناڵانی دیاربه‌کر
Director:Miraz Bezar
Germany – North Kurdistan (Turkey) / 2009 / 102 mins / Kurdish (Kurmanji) and Turkish with English Subtitles / PG
Cast: Şenay Orak - Muhammed Al - Hakan Karsak - Berivan Ayaz - Fahriye Çelik - Alişan Önlü
Winner of the San Sebastian Film Festival 09, Gaztea Youth Award.
براوه‌ی فێستیڤاڵی فیلمی سان سباستیان، ساڵی 2009، خه‌ڵاتی گازتێیا بۆ لاوان.
ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان، باکووری کوردستان. له شه‌وێکی مانگی مایسدا، له ڕێگایه‌کی چۆڵه‌وانیی نزیک ئامه‌د (دیاربه‌کر)، ژیانی گوڵستانی ته‌مه‌ن ده ساڵان و فراتی برای به‌ته‌واوی ده‌گۆڕدرێت، کاتێک باوکیان که ڕۆژنامه‌نووسێکی سیاسییه و دایکیان له لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی نهێنیی تورکه‌وه به به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه ده‌کوژرێن. دوای ئه‌وه‌یش که هه‌موو که‌سوکاره‌که‌یان له‌و ململانێیه‌دا له‌ده‌ستداوه، ئه‌م دوو گه‌نجه شلۆق و سه‌رگه‌ردانه و تازه‌له‌دایکبووه‌که‌یان ناچارن خۆیان و به پشتبه‌ستن ته‌نیا به خۆیان ژیان به سه‌ر ببه‌ن. ده‌قی ئه‌م نووسینه به هاوبه‌شی له لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسی کورد ئه‌ڤرم ئالاتاش و ده‌رهێنه‌ری کوردی لاو مراز بێزاره‌وه نووسراوه و ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌مان به بیردا ده‌هێننه‌وه که چۆن ڕۆژگارێک ڕۆژنامه‌نووسه کورده‌کان به ڕۆژی ڕووناک و ڕۆژانه ده‌کوژران.
به‌هه‌شت شوێنی تێرۆریستان نییه
Director: Keivan Majidi
East Kurdistan (Iran) / 2009 / 75mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
چه‌ند منداڵێكی ساوا‌و بچووك له ته‌مه‌ندا، كه به‌هۆی داگیركردنی ئه‌مریكا بۆ عێراق هه‌تیو بوون، ده‌هێنرێنه قاوه‌خانه‌یه‌ك له‌نزیك سنووری توركیا‌و ئێران له باشووری كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بفرۆشرێن. له‌هه‌مان كاتدا گروپێك ئافره‌تی سك‌پڕ، كه ده‌یانه‌وێت منداڵه له دایكنه‌بووه‌كانیان بفرۆشن، كۆده‌بنه‌وه و ده‌چنه هه‌مان قاوه‌خانه، كه تیایدا تێرۆریستێك له‌هه‌وڵی كڕینی ئه‌و منداڵانه‌یه كه به‌كه‌ڵك دێن بۆ چه‌كداری. ئه‌مه چیرۆكێكی دڵته‌زێنی بازرگانیكردنه به منداڵانه‌وه.
هه‌رمان
Director: Hisen Hasan
South Kurdistan (Iraq) / 2009 / 84mins / Kurdish (Kurmanji) and Turkish with English subtitles
Cast: Gulbahar Kavjo, Harman Taher, Rekish Shahbaz
ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌م پێش كامپێنی ئه‌نفاله‌كان له‌ساڵی 1988دا، دوو عاشقی كورد به‌ناوه‌كانی (هه‌رمان)و (ئادار) نزیكبوون له‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی ژیانیان به‌دیبهێنن كه خۆی له هاوسه‌رگیرییدا ده‌بینییه‌وه. كاتێك كوڕێكی گه‌نج (هه‌رمان) ده‌چێته گوندی خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه بۆ بینینی، ده‌بینێت گونده‌كه به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن سوپای سه‌ددامه‌وه خاپووركراوه و خوشه‌ویسته‌كه‌شی له‌وێ نه‌ماوه. له‌كاتی گه‌ڕانی به‌دوای خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا، ده‌بینین كه كچه‌كه و خه‌ڵكی گونده‌كه به‌ره‌و سنووری توركیا هه‌ڵاتوون و له‌هه‌وڵی په‌ناهه‌نده‌ییدان، به‌ڵام ته‌نها دووچاری وه‌حشیه‌تگه‌رییه‌كی زیاتر ده‌بن و له‌ناو كه‌مپه‌كاندا جێگیر ده‌كرێن به‌بێئه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت. خێزانه‌كه‌ی (ئادار) بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه كچه‌كه‌یان سكپڕه‌و داوای لێده‌كه‌ن ئه‌و منداڵه له‌ناوبه‌رێت، كه ده‌كرێت ببێته مایه‌ی سه‌رشۆڕی بۆ خێزانه‌كه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كچه‌كه ئه‌و منداڵه به‌تاكه شت داده‌نێت كه بیبه‌ستێته‌وه به (هه‌رمان)ه‌وه. بۆیه داوای خێزانه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه.
ئومێد
Director: Ibo Kurdo
The Netherlands 2009 / 88mins / Dutch and Kurdısh with English Subtitles / 15
Cast: Nadiye Baran – Nadia Poeschmann – İbrahim Selman – Celil Toksöz – Sidar Toksöz
یارۆ له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا له عیراق هه‌ڵهاتووه و ئێستا له هۆڵاند ده‌ژین. ئه‌و فیلمێک له‌سه‌ر کوڕێک که ناوی (ته‌مۆ)یه دروست ده‌کات، که له کوشتوبڕێک ده‌رباز بووه. تارمایی برا و باوکی یارۆ باڵیان به‌سه‌ر ژیان و هه‌بوونی یارۆدا کێشاوه. یارۆ ناپاکیی جنسی به‌رانبه‌ر به ژنه‌که‌ی ده‌کات و هاوکاتیش لۆمه و سه‌رکۆنه‌ی ژنه‌که‌ی ده‌کات کو سک ناکات، ئه‌گه‌رچی ئه‌و خۆی هۆکاری مناڵنه‌بوون و نه‌زۆکییه‌که‌یه. له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی فیلمه‌که به لوتکه‌ی، ژنه‌که‌ی تۆڵه ده‌ستێنێته‌وه. "هیوا" فیلمێکی تاڵوشیرین، شاعیرانه و سه‌یر و گاڵته‌ئامێزه.


