یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
هیوا
Director: Petter Næss
Sweden – Norway – Germany 2007 / 88mins / Swedish and Kurdish with English subtitles / PG
Cast: Ali Abdulsalam, Mehmet Aras, Kajsa Bergqvist
ئازاد، کوڕێکی گه‌نجی کورده و به هه‌ڵه له ڕێدا به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا ده‌گاته سوید. ده‌وره‌دراو به کولتوورێکی نامۆ و زمانێک که تێی ناگات ته‌نیا و دابڕاو له خه‌ڵک ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام، هه‌ر چۆنێک بێت، به‌هۆی کوڕێکی چاک و ڕووخۆش له قوتابخانه که خه‌ریکی فرۆشتنی سۆسیچه و به هاوکاریی (کایسا بێریگڤیست)ی کچه‌پاڵه‌وانی جیهانی یارییه‌کانی وه‌رزشی ئازاد، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان، له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا به یه‌کتر ده‌گه‌نه‌وه.
وڵاتی داستان
Director: Rahim Zabihi
East Kurdistan (Iran) – South Kurdistan (Iraq) – Germany / 2008 / 73mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
Cast: Ali Zabihi – Shaboo Soleymani – Rahim Tajani – Mohamad Saieh - Rahman Mohamadzadeh
دوابه‌دوای ڕووخانی ڕێژیمی عیراق، قوربانییه‌کانی جه‌نگی عیراق ــ ئێران بڕیار ده‌ده‌ن په‌نا ببنه به‌ر کرده‌یه‌کی یاسایی دژی ئه‌و سیاسییانه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازار و نه‌هامه‌تییانه‌یان به‌سه‌ردا هێناون. یه‌کێک له‌وان، که گه‌نجێکی که‌مئه‌ندامه، به ناوچه‌کانی سه‌ر سنووردا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیمزای قوربانییه‌کانی تر له‌سه‌ر سکاڵانامه‌یه‌ک کۆ بکاته‌وه تا به ده‌ستی خۆی بیبات بۆ به‌غداد. ئه‌م گه‌نجه له گه‌شته‌کانی خۆیدا چاوی به ژنێکی ئێرانی ده‌که‌وت که ئه‌ویش قوربانییه‌کی جه‌نگه. هه‌ردووکیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌سه‌ر سنووردا به‌ره‌و عیراق بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام کات زستانێکی سه‌خته و به‌فر و باران ڕێیان لێ ده‌گرێت به ئامانجه‌کانی خۆیان بگه‌ن.
داستانی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر (ئه‌نیمه‌یشن))
Directors: Havi Ibrahim & Stuart Palmer
UK 2008 / 54mins / English with Kurdish Subtitles / PG
بابه‌تی ئه‌م فیلمه یه‌کێک له داستانه کوردییه هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانه و باس له جه‌ژنی نه‌ورۆزی سه‌ری ساڵی کوردی و له‌دایکبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کات. شا زوحاک، حوکمڕانی میسۆپۆتامیا، له لایه‌ن ئه‌هریمه‌نی دێوه‌وه فریودراوه و به له‌عنه‌ت کراوه. دوو ماری ڕه‌شی گه‌وره له‌سه‌ر شانه‌کانی ڕواون و ئازارێکی تۆقینه‌ر تێکوپێکی شکاندووه، ئازارێک که ته‌نیا به‌وه ئێشوژانی ده‌شکێت که مێشکی مناڵان ده‌رخواردی ماره‌کان بدرێت.
داستانی خۆشه‌ویستی
Director: Farhad Mehranfar
East Kurdistan (Iran) 2000 / 83mins / Farsi and Kurdish (Sorani) with English subtitles
Cast: Maryam Moghaddam, Yusef Moradian, Hawass Palouk
(خازه‌ر) گه‌شتێك ده‌ستپێده‌كات به‌ناو چیاكانی كوردستاندا بۆ گه‌ڕان به‌دوای خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا (هۆرام)، كه خوێندنی له كۆلێژی پزیشكی جێهێشتووه بۆ كاركردن له كلینكێدا (عیاده)و یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆی كه لێقه‌وماوی جه‌نگن. له‌كاتی سه‌فه‌ره‌كه‌یدا به‌توونێلێكی سیحراوی بیروباوه‌ڕی سه‌رسورهێنه‌ڕی ئه‌و زه‌وییه كۆنه‌دا تێده‌په‌ڕێت. رێنماییكه‌ری (خازه‌ر) له‌گه‌شته‌كه‌یدا بریتییه له‌و كاسێته‌ی (شریت) كه (هۆرام) بۆ جێهێشتووه‌و تیایدا باس له هۆكاره‌كانی رۆیشتنی ده‌كات و هه‌روه‌ها گۆرانی خۆشه‌ویستی بۆ ده‌ڵێت له‌و كاسێته‌دا.
که‌س ئاگای له پشیله فارسه‌کان (ئێرانییه‌کان) نییه
Director: Bahman Ghobadi
East Kurdistan (Iran) 2009 / 106 mins / Farsi with English subtitles / PG
Cast: Negar Shaghaghi, Ashkan Koushanejad, Hamed Behdad Babak Mirzakhani
به‌همه‌نی قوبادی، ده‌رهێنه‌ری کوردی ناسراو له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و وه‌رگری خه‌ڵاتی فیلمی فێستیڤاڵی کان، خه‌ڵاتی تایبه‌تی هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانی فیلمه‌کانی ساڵی 2009، ئه‌م فیلمه‌ی ته‌نیا له ماوه‌ی 17 ڕۆژدا ساز کردووه. فیلمه‌که باس له دوو گه‌نج ده‌کات که سه‌ر به ده‌سته‌یه‌کی چته‌گه‌ریی ژێرزه‌مینین له ئێران و ده‌یانه‌وێت ئێران به‌ره‌و ئه‌وروپا به جێ بهێڵین بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ به‌و کاره‌وه خه‌ریک بن. فیلمه‌که ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی بێهاوتایه له‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له پشت ڕاپه‌ڕینه سیاسییه‌کانی ئه‌م دواییدواییانه‌وه بوون له ئێران.
بۆنی سێ‌و
Director: Ravin Asaf
Germany - South Kurdistan (iraq) 2008 / 83mins / Kurdish (Sorani) with English Subtitles / PG
Cast: Shalau Jamal – Safiye Akdağ – Shiwan Atouf – Hama Ali Khan
یوسف ده‌رمانسازێکی کورده له ئه‌ڵمانیاوه و کار بۆ ڕێکخراوه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ککردن به کوردستان ده‌کات. یوسف حه‌ز له سارا ده‌کات که مامۆستای قوتابخانه‌یه دووچاری نه‌خۆشییه‌کی سی بووه و ئه‌میش به ده‌رمان چاره‌سه‌ری ده‌کات. ڕزگار لاوێکی نه‌سره‌وت و بێئارامه که خێزانه‌که‌ی له هێرشه کیمیاییه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا له ناو چوون. ڕزگار دڵ له هه‌ست هه‌سته‌کانی یوسف به‌رانبه‌ر به سارا ده‌کات پیس ده‌کات و وا هه‌ست ده‌کات که پشتگوێ خراوه و هه‌ر ئه‌م دڵپیسییه‌ش وای لێده‌کات بچێت لای داموده‌ستگاکان خه‌به‌ر له یوسف بدات. به‌ڵام، هه‌ر چۆنێک بێت، دیارنه‌مانی به‌په‌له‌ی یوسف کێشه‌یه‌کی زۆر بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که دروست ده‌کات به‌وه‌ی که ده‌رمان ناگاته ناوچه‌که‌یان و چیی تر ده‌ستیان پێی ڕاناگات. ئیتر ئه‌وه‌ی له‌مه ده‌مێنێته‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ڕزگار که چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و زیانانه بدۆزێته‌وه به ناوچه‌که‌ی گه‌یاندووه. فیلمی ڕاڤین ئاسه‌ف که له کوردستان گیراوه، باس له شارێکی له‌ناوچوو، خۆشه‌ویستییه‌کی ون و تاوانێکی له‌بیرکراو، ده‌کات.


