یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
ئه‌ستێره‌كان له‌رۆژدا بێ ره‌نگن
Director: Shirin Jihani
South Kurdistan (Iraq) / 2008 / 76mins / Kurdish (Sorani) and Arabic with English Subtitles
Cast: Nakshin Muhammad Rashid, Shahla Jaff, Bahman, Haji, haydar, Khalil, Wali Nawroli, Ibrahim Tanhayi
ئه‌مه چیرۆكی چه‌ند ژنێكی به‌ندكراوی كورده كه له‌كاتی حوكمڕانی رژێمی به‌عسی سه‌ددامیدا ده‌ستگیر ده‌كرێن. سه‌رباز‌و ئه‌فسه‌ره‌كان ته‌عه‌دای نامووس له هه‌ندێكیان ده‌كه‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له‌ناو به‌ندینخانه‌دا منداڵیان ده‌بێت. هه‌روه‌ها زۆربه‌یان ئازارده‌درێن یان بازرگانیان پێوه‌ده‌كرێت و ده‌فرۆشرێن به بازرگانه‌كانی مرۆڤ، كه زۆریان لێده‌كه‌ن كار له مه‌لهاكانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا بكه‌ن. له‌پاش رووخانی رژێمی به‌عس، ئه‌و ژنانه ئازاد ده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵوحاڵی خۆیان. (ئه‌ستێره) یه‌كێكه له‌و ژنانه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گونده‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كه به‌هۆی ته‌عه‌دالێكردنی نامووسه‌وه بوویه‌تی. ئه‌م فیلمه براوه‌ی خه‌ڵاتی تایبه‌تی لیژنه‌ی دادوه‌رییه له ڤیستیڤاڵی كالابریای نێوده‌وڵه‌تی فیلم. هه‌ندێك ئه‌م فیلمه به درێژترین فلیمی ژنانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن له‌سینه‌مای كوردیدا.
زریان
Director: Kazım Öz
North Kurdistan (Turkey) 2008 / 156 mins / Turkish and Kurdish with English Subtitles / 12
Cast: Cahit Gök, Havin Funda Saç, Selim Akgül, Asiye Dinçsoy, Ali Geçimli
جه‌مال له تاقیکردنه‌وه‌دا بۆ خوێندن له زانکۆ ده‌رده‌چێت و گونده دووره‌ده‌سته‌که‌ی خۆی به‌ره‌و ئه‌سته‌مبوڵی جه‌نجاڵ و پڕ له جۆش و خرۆش به جێ ده‌هێڵێت. لێره، له ئه‌سته‌مبوڵ، ئه‌زموونه‌کانی ده‌بن به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی و ناسنامه‌ی خۆی به بیردا بێته‌وه و له گرۆیه‌کی گه‌نجانی کورد نزیک ده‌که‌وێته‌وه و تێکه‌ڵیان ده‌بێت. ئه‌م گه‌نجه کوردانه خه‌ون به گۆڕانکاریی گه‌وره‌وه ده‌بینن که له جیهانی ده‌وروبه‌ریاندا ڕوو بدات. کاتێک که تۆوی "شۆڕش" چه‌که‌ره ده‌کات، ئه‌م وزه داینامیکی و گه‌نجانه‌یه ده‌که‌وێته بواری کارکردنه‌وه.
به‌خێربێن
Director: Philippe Lioret
France / 2009 / 110 mins / English, Kurdish (Kurmanji), French with English Subtitles / PG
Cast: Vincent Lindon – Firat Ayverdi – Audrey Dana – Derya Ayverdi
بیلال، کوڕێکی کوردی گه‌نجی 17 ساڵانه و هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌وروپا گه‌ڕاوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌که‌یدا که تازه‌کی بۆ ئینگلته‌را کۆچی کردووه یه‌کتر بگرنه‌وه. به‌ڵام گه‌شته‌که‌ی له‌پڕێکدا، دوای ئه‌وه‌ی داموده‌ستگاکانی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر که‌ناڵی ئینگلته‌را ده‌یوه‌ستێنن، کۆتایی دێت. ئه‌میش بڕیار ده‌دات به مه‌له له‌و که‌ناڵه بپه‌ڕێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌یش ده‌چێت له مه‌له‌گای ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێیه‌تی مه‌شقی مه‌له‌کردن ده‌کات. له‌وێ چاوی به سیمۆن ده‌که‌وێت، که مامۆستای مه‌له‌وانییه و له سه‌روبه‌ندی جیابوونه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی. سیمۆن، بۆ ئه‌وه‌ی کار له ژنه‌که‌ی بکات و دڵی بهێنێته‌وه جێ، بڕیار ده‌دات هه‌موو شتێک بخاته مه‌ترسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بداته باڵی بیلال و هاوکاریی بکات. فیلمه به‌هێز و کاریگه‌ره‌که‌ی فیلیپ لورێت که زیاتر له یه‌ک ملیۆن ته‌ماشاکارانی هه‌بوو له فه‌ره‌نسا، به‌هۆی هه‌ڵوێستی واقعییانه و ڕه‌خنه‌گرانه‌یه‌وه به‌رانبه‌ر به‌و سیاسه‌تی کۆچ و کۆچبه‌رییه‌ی له فه‌ره‌نسا پێڕه‌و ده‌کرێت، به‌ته‌واوی ڕقی حکومه‌تی فه‌ره‌نسای هه‌ڵساند.
سرته له‌گه‌ڵ با
Director: Shahram Alidi
South Kurdistan (Iraq) 2009 / 77mins / Kurdish with English subtitles / 15
Cast: Fakher Mohammad Barzani, Maryam Boubani, Omer Chawshin
ئه‌م فیلمه چه‌ند خه‌ڵاتێکی له فێستیڤاڵی (کان)ی ساڵی 2009دا برده‌وه. چیرۆکی به‌سه‌رهاتی پیاوێکی پیر؛ مام باڵدار، ده‌گێڕێته‌وه که چه‌ندین ساڵ به‌ناو گونده‌کانی ناوچه شاخاوییه‌کانی کوردستانی عیراقدا گه‌ڕاوه و په‌یام و قسه‌ی خه‌ڵکی ته‌سجیل کردووه و گه‌یاندووه. ڕۆژێک له ڕۆژان له لایه‌ن به‌رپرسێکی گه‌وره‌وه داوایه‌کی لێ ده‌کرێت و له‌وێوه گه‌شته‌که‌ی ئه‌و به‌ره‌و دۆڵێکی دووره‌ده‌ست ده‌ست پێ ده‌کات.
زارا
Director: Aytan Mutlu Saray
Switzerland - Austria - The Netherlands - North Kurdistan (Turkey) 2008 / 83mins / German – Kurdish (Zazaki) – Turkish with English Subtitles / PG
Cast: Alişan Önlü – Serpil Öcal – Barbara Sotelsek – Newroz Baz
ده‌شتێکی چۆڵ و به‌ربه‌ره‌ڵا به ده‌وروبه‌ری گوندی (زارا)دا، له کوردستان، کشاوه، ته‌نیا لێره‌وله‌وێ ماڵ و خانووبه‌ره‌ی به‌جێهێڵراوی لێ ده‌بینرێت. لێره که‌سه وێڵ و سه‌رگه‌ردانه‌کان به دوای ئه‌و شتانه ده‌گه‌ڕێن که بزریان کردوون: نامه‌کان، منداڵییه‌کان، ماڵه‌کان، هاوڕێکان، دایک‌وباوک و مناڵه‌کان. له کاتی گه‌ڕاندا، ورده ورده، یاده‌وه‌ری و خه‌ونه‌کان له‌گه‌ڵ ئاماده‌ییه‌کی خه‌یاڵاویدا که له ئێستادا له‌ئارادایه یه‌کانگیر ده‌بن. له‌وێ له زارا، ئاهه‌نگی جه‌م (خزمه‌تگوزاریی خواپه‌رستیی ناوه‌ندی عه‌له‌وییه‌کان)، وه‌ک پێشکه‌شکردنێکی نه‌ریتی ئایینی بۆ گه‌یشتن به هیوا و ئاواتێکی نوێ، ده‌گێڕدرێت. یه‌که‌م فیلمی دۆکیومێنته‌ری ئایتن موتلو سارای سه‌باره‌ت به‌وه‌یه که چۆن که‌سانی له زێد و وڵاتی خۆ هه‌ڵکه‌نراو ناچارن ململانێ له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی خۆیاندا بکه‌ن، ئه‌مه‌یش نه‌ک ته‌نیا وه‌ک بارودۆخێکی ده‌ره‌کیی بۆ ئه‌وان، به‌ڵکو وه‌ک چاره‌نووسێکیش که باڵی به‌سه‌ر ناخ و ده‌روونیاندا کێشاوه.


