یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
ئه‌م فیلمانه به‌شدارن له پێشبڕکێی کورته‌فیلمدا
ئه‌کته‌ری له ناو بێ ده‌نگیدا
Director: Jabbar Salehi
East Kurdistan (East) / 2008 / 15mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
ئه‌مه چیرۆكی ژنێكه كه ژیانی به‌گێرمه‌وكێشه‌ی هه‌یه. رۆژێكیان پێاوێك، كه تێبینی خاڵه لاوازه‌كانی ده‌كات، لێی نزیك ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ردووكیان، خۆی و مێرده‌كه‌ی.
نان
Director: Sahim Omar Kalifa
Belgium / 2008 / 30 mins / Kurdish (Kurmanji) and Dutch with English Subtitles
چیرۆکی خێزانێکی کورده که له چاوه‌ڕوانی ده‌رکردندان له یه‌کێک له وڵاته ئه‌وروپاییه‌کان. باوکه‌که، له کاتێکدا که ژنه سکپڕه‌که‌ی له سه‌روبه‌ندی منداڵبووندایه، منداڵه‌کانی ناچار ده‌کات بچنه سه‌ر جاده‌کان و سواڵی پاره بکه‌ن. پۆلیس هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی لێی ده‌ژین، به‌ڵام یه‌کێک له مناڵه‌کان له ده‌ستیان ده‌رباز ده‌بێت. دواتر خێزانه‌که به یه‌کتر ده‌گه‌نه‌وه، به‌ڵام تراژیدییه‌که هی به‌دواداچوونه.
بژێوی
Director: Kia Aziz
Argentina / 2008 / 15 mins / Spanish with English subtitles
په‌ری، دایکێکی گه‌نجی ته‌نیایه و ڕقی له بژیوییه‌که‌ی خۆیه‌تی چونکه په‌یداکردنی نان بۆ بژێویی خێزانه‌که‌ی ناچاری ده‌کات که له 60 سه‌عات زیاتر له هه‌فته‌یه‌کدا به‌رانبه‌ر به پاره‌یه‌کی که‌م کار بکات، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا ده‌که‌وێته شه‌ڕوهه‌را و له‌وه‌ش خراپتر. ئه‌م فیلمه ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که له‌و خه‌بات و کۆششه‌ی که ڕووبه‌ڕووی خێزانێکی په‌نابه‌ر ده‌بێته‌وه.
بوتیمار
Director: Erol Mintaş
North Kurdistan (Turkey) / 2008 / 20 mins/ Kurdish (Kurmanji) and Turkish with English Subtitles
بوتیمار به‌شی یه‌که‌می، سێیه‌یه‌که، له‌باره‌ی دایک و کوڕێکه‌وه. چیرۆکی کوڕێکی گه‌نجه که له شارێکدا ده‌ژی و ده‌بێت له هه‌لومه‌رجێکی ناخۆش و سه‌ختدا دایکی به‌خێو بکات و ئاگای لێی بێت.
نۆش – هیوا دوای هه‌ر شتێکی تر ده‌مرێت
Director: Huseyin Tabak
Austria – Germany / 2008 / 12 mins / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles
خێزانێکی کورد که بووه به ژێر ژێرزه‌مینی خانووه ڕووخاوه‌که‌یه‌وه به‌ده‌م قیژه و گریانه‌وه هاوار له تیپه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات یارمه‌تی بدات و ڕزگاری بکات. شه‌ڕ له ده‌ره‌وه به‌رده‌وامه و بۆمبابارانه و له‌م کاته سه‌خته‌یشدا ئه‌وان هێشتا گرفته بچکۆله‌کانی خۆیان هه‌ر ماوه.
ماڵی شوکولاتی
Director: Shaho Mahmoodi
East Kurdistan (Iran) / 2008 / 10mins / Farsi with English subtitles
پیاوێك گومانی خیانه‌تكردنی هاوسه‌رێتی له ژنه‌كه‌ی ده‌كات هه‌ربۆیه په‌یوه‌ندیی نێوانیان ده‌كه‌وێته ناخۆشییه‌وه. ژنه‌كه به بێهووده هه‌وڵده‌دات كه قه‌ناعه‌ت به‌مێرده‌كه‌ی بكات كه هه‌ڵه‌یه له بیركردنه‌وه‌یدا، به‌ڵام پێده‌چێت پیاوه‌كه بڕیاری خۆیدابێت كه لێی دووربكه‌وێته‌وه.
ڕه‌نگی مه‌رگ
Director: Aydın Orak
North Kurdistan (Turkey) / 2009 / 12 mins / No Dialogue
ئه‌م فیلمه نیگاری ئه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی مرۆڤی مۆدێرن ده‌کێشێت که به ده‌ست ژیانی پڕ له هه‌راوزه‌نای شاره‌وه تووشی نیگه‌رانی و خه‌مۆکی بووه. فیلمه‌که باسی ئه‌وه ده‌کات که مرۆڤ، کاتێک ژیانی لێ زه‌وت ده‌کرێت، چۆن هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر ژیان به‌رده‌وام بێت و بژی.


