یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
ئه‌م فیلمانه به‌شدارن له پێشبڕکێی کورته‌فیلمدا
دارسه‌روو
Director: Shukri Ali Abdulrahman
South Kurdistan (Iraq) / 6 mins / No dialogue
دارسه‌روو له‌و ڕێگایانه ده‌کۆڵێته‌وه که مناڵان چۆن هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌کانیان و کۆششه‌کانی خۆیاندا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خه‌ونه‌کانیان بهێننه دی.
مه‌رگه‌ساتی بلۆک
Director: Nabaz Shekany
South Kurdistan (Iraq) / 21 mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
ئه‌م فیلمه، له‌سه‌ر چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه هه‌ڵچنراوه و چیرۆکی کچێکی گه‌نج ده‌گێڕێته‌وه که له‌به‌ر خۆشویستنی پیاوێکی ناله‌بار ده‌مرێت و په‌رده‌یش له‌سه‌ر بێده‌سه‌ڵاتیی ژن له کۆمه‌ڵی خێڵایه‌تیدا هه‌ڵده‌داته‌وه.
به بارمته دانان، پێسپاردن
Director: Sherko Hamad Saeid
South Kurdistan (Iraq) / 7 mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
به بارمته دانان چیرۆکی گوندێکمان له کوردستان بۆ ده‌گێڕێته‌وه که چۆن له لایه‌ن ڕێژیمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕه‌وه، له سه‌روبه‌ندی هێرشه کوشنده‌کانی ئه‌نفالدا دژی کورد، ساڵی 1998دا، په‌لاماری ده‌درێت.
ده‌رگا
Director: Dilgesh Rosebiani
South Kurdistan (Iraq) 2009/ 24min / Kurdish (Behdinani) with English subtitles
له چاوی هه‌وڵه کوشنده‌کانی ئه‌نفالی سه‌دام حسێنه‌وه دژی کورد له ساڵی 1988دا، ده‌رگا چیرۆکی دوو مناڵمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه که دایک‌وباوکی خۆیانیان له چیاکان‌دا له ده‌ست داوه و ڕووبه‌ڕووی دژوارییه‌کی زۆر ناخۆش ده‌بنه‌وه
ماڵی خه‌یاڵاوی
Director: Ahora Zamanpira
East Kurdistan (Iran) / 2008 / 10mins / No dialogue
گروپێك منداڵ به‌دڵێكی خۆشه‌وه ده‌ستده‌كه‌ن به‌دروستكردنی خانوویه‌ك له‌قوڕ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بارودۆخی نائارامی وڵاته‌كه‌یان هه‌رزوو كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر ئه‌و خۆشی و كاره‌ی ئه‌نجامیانداوه ده‌بێت.
خه‌ونی چۆله‌که‌کان
Director: Nasser Hasan
South Kurdistan (Iraq) 2009/ 10min / No Dialogue
سوپاگایه‌ک له چیاکان‌دا، خه‌ونی دوو مناڵ و حه‌زوئاره‌زووی سه‌ربازێک ڕاده‌گرێت. مناڵه‌کان، له کاتێکدا سه‌ربازه‌که داڵغه‌ی له شوێنێکی تره، غوده‌که‌ی لێ ده‌دزن بۆ ئه‌وه‌ی ئامێرێکی مۆسیقای لێ دروست بکه‌ن.


