یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
ئه‌م فیلمانه به‌شدارن له پێشبڕکێی کورته‌فیلمدا
یه‌که‌م وێنه‌ی خۆر
Director: Jafar Normohammadi
East Kurdistan (Iran) 2008 / 14mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
ئاراس له گوندێکی دووره‌ده‌ستدا ده‌ژی و ده‌یه‌وێت وێنه‌یه‌کی فۆتۆگرافی نه‌نکی بگرێت. بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌گرێک بێت بۆ ئه‌وێ، ده‌بێت خه‌ڵکی تر بدۆزێته‌وه تا به‌شداری تێدا بکه‌ن.
پێنج لیره
Director: I. Serhat Karaaslan
North Kurdistan (Turkey) / 2009 / 3 mins / No Dialogue
ئه‌مه چیرۆکی یه‌ک ڕۆژ له ژیانی کچێکی بچکۆله‌ی کورده که چۆن له شه‌قامه‌کانی ئه‌سته‌نبوڵدا، که پڕ له خه‌ڵک و ئۆتۆمۆبیلن، ژیانی خۆی به سه‌ر ده‌بات. ڕۆژێک پێنج لیره له‌سه‌ر ئه‌رزه‌که ده‌دۆزێته‌وه و ده‌یه‌وێت پێنج لیره‌که هه‌ڵگرێته‌وه، به‌ڵام ئاسان نییه.
خه‌ڵات
Director: Shler B. Murdochy
UK / 2009 / 23 mins / English
وا پێده‌چێت، سوسه‌ن، هه‌موو شتێکی هه‌بێت. پیاوێک که خۆشی ده‌وێت، کارێکی باش و ماڵێک بۆ حه‌وانه‌وه. به‌ڵام له پشت هه‌موو ئه‌مانه‌وه خه‌مۆکییه‌ک له ژیانیدا هه‌یه، ئه‌ویش ته‌واوکردنی ژیان و ماڵه‌که‌یه‌تی به مناڵێک. به‌یانییه‌ک له زه‌نگی ده‌رگاکه‌ی ده‌درێت...
گۆڕه‌که‌ی ناخم
Director: M. Tayfur Aydın
North Kurdistan (Turkey) / 2008 / 14 mins / No Dialogue
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان ناچار بوویت ئه‌و شاره‌ی تێیدا له دایک و گه‌وره بوویت به جێ بهێڵیت، چی له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌به‌یت؟ جه‌مبه‌لی هه‌موو ژیانی خۆی له حه‌سه‌نکێفدا به‌سه‌ربردووه، به‌ڵام به هۆی به‌نداوی (ئیلیسو)ه‌وه ناچاره کۆچ بکات و به جێی بهێڵێت. خه‌ونی ئه‌و هه‌ر به ته‌نیا ئه‌وه‌یه که له ته‌نیشت ژنه مردووه‌که‌یه‌وه بنێژرێت و ئیسقانه‌کانی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات و بۆ هه‌تاهه‌تایه حه‌سه‌نکێف به جێ ده‌هێڵێت.
مه‌رگان (ڕاوکه‌ر)
Director: Jafar Normohammadi
East Kurdistan (Iran) 2008 / 25mins / Kurdish (Sorani) with English Subtitles
مامۆستایه‌ک هه‌ست ده‌کات یه‌کێک له قوتابییه‌کانی ده‌توانێت زۆر به چاکی لاسایی ده‌نگی باڵنده بکاته‌وه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له قوتابخانه دوا ده‌که‌وێت، چونکه ناچاره یارمه‌تیی ڕاوکه‌رانی ناوچه‌که‌یان بدات.
په‌نابه‌ر
Director: Alan Dilan
UK / 2009 / 4 mins / in English
دۆکیومێنته‌رییه‌کی بچووک (به ئه‌نیمه‌یشن) له‌سه‌ر کوڕێکی کورد که له ته‌مه‌نی سیانزده ساڵاندا له وڵاتی خۆیه‌وه ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه و کۆتاییه‌که‌ی به‌وه ده‌گات که ژیان له به‌ریتانیا به سه‌ر ببات. "په‌نابه‌ر" له‌سه‌ر چه‌ند چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئه‌م کوڕه‌دا هه‌ڵچنراوه.


