یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
ئه‌م فیلمانه به‌شدارن له پێشبڕکێی کورته‌فیلمدا
ئێم. ئێس. جی.
Director: Ufuk Gökkaya
UK / 2009 / 3 mins / No Dialogue
چێکی گه‌نجێک که بیر له خۆکوشتن ده‌کاته‌وه، دواپه‌یامی خۆی ده‌خاته ناو بوتڵێکه‌وه و ده‌یدات به‌ده‌م ئه‌و زه‌ریاچه‌یه‌وه که خۆی تێدا ده‌خنکێنێت. په‌یامه‌که له‌سه‌ر گه‌شتی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و گه‌شت له که‌ناری ئه‌وبه‌ری زه‌ریاچه‌دا ته‌واو ده‌بێت. ڕێبوارێک چاوی به په‌یامه‌که ده‌که‌وێت، به‌ڵام باوه‌ڕ به‌وه ناکات که دۆزیویه‌تیه‌وه.
نه‌وره‌س
Director: Kamaran Jamal
South Kurdistan (Iraq) / 12 mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
نه‌وره‌س، له ڕێگای به‌دواداچوونی چیرۆکی ژنێکی گه‌نجه‌وه، له توندوتیژی دژی ژنێک ده‌کۆڵێته‌وه که چۆن له لایه‌ن خه‌زوورییه‌وه ده‌ستدرێژیی جنسی ده‌کرێته سه‌ر، له کاتێکدا که له دژی ئه‌و ده‌ستدرێژییه ده‌جه‌نگێت که به‌رانبه‌ری ده‌کرێت.
نۆستالجیا
Director: Dilshad Mustafa Razawa
UK / 2009 / 12mins / Kurdish with English subtitles
چیرۆکی دارایه که مناڵێکی نابینای نۆساڵانه و له زێده‌که‌ی خۆی ون بووه و ئێستا له کامپی په‌نابه‌راندا ده‌ژی و خه‌ڵکی ئه‌وێش به ده‌ست برسێتی و سه‌رماوسۆڵه‌وه ده‌ناڵێنن.
له ده‌رماڵدا (له‌به‌ر ده‌رگای ماڵ)
Director: M. Tayfur Aydın
North Kurdistan (Turkey) / 2009 / 13 mins / Turkish with English Subtitles
دایکێک که دوو مناڵی هه‌یه، له کاتێکدا که چاوه‌ڕێی ده‌نگوباسه له‌باره‌ی مێرده ونبووه‌که‌یه‌وه که له کاتی جه‌نگه‌وه دیار نه‌ماوه، هه‌وڵ ده‌دات به‌سه‌ر گرفته‌کانی ژیاندا زاڵ ببێت. له کاتێکدا که کچه بچکۆله‌که‌ی پێی وایه ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه که جارێک له‌گه‌ڵ براکه‌یدا له‌سه‌ری به شه‌ڕ هاتبوو، به‌ڵام قه‌ڵه‌مه‌که به شێوه‌یه‌کی تراژیدی دێته‌وه ژیانیانه‌وه.
شمشاڵی به‌هه‌شت (فلوتی به‌هه‌شت)
Director: Sara Mohammed Abdulsalam
UK / 2009 / 12 mins / Kurdish (Sorani) with English Subtitles
خوارووی کوردستان (عیراق)، ساڵی 1995، دیلان؛ که کوڕێکی کورده، له‌گه‌ڵ مناڵانی تردا، ده‌ڕوات بۆ سه‌ر سنووری ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نیشان و ناسنامانه‌ی له پاش سه‌ربازه ئێرانییه کوژراوه‌کانی جه‌نگ به‌جێماون، له‌وێ بفرۆشنه‌وه. دیلان، بۆ کڕینی شمشاڵێک پاره پاشه‌که‌وت ده‌کات و پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی نیشان و ناسنامه‌ی زیاتر هه‌یه. ڕۆژێک له‌نێو لوغمه‌کاندا (مینه‌کاندا) ڕێ ون ده‌کات و ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه.
هه‌نار
Director: Nazire Turan
North Kurdistan (Turkey) / 2009 / 5 mins / Czech with English
Subtitles
کاتکا دره‌نگ ده‌گاته وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی له کیس ده‌چێت. له چاوه‌ڕوانیی هاتنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی تردا، کات، ورده ورده، ده‌روده‌روازه‌ی دنیایه‌کی تری به ڕوودا ده‌کاته‌وه. کاتکا، ڕێک وه‌ک پێرسێفۆنه که به هۆی هه‌نارێکه‌وه بۆ خاکی ژێر زه‌وی گه‌ڕایه‌وه، ئه‌میش ده‌بێت له‌نێوانی مانه‌وه و به‌جێهێشتندا یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت.
پۆستج
Director: Kordo Doski & Vince Arvidson
USA / 2009 / 15 mins / English and Kurdish (Behdinani) with English Subtitles
چیرۆکی دوو دنیا و دوو ژیان له‌ڕێی یه‌ک که‌سه‌وه. له نێوه‌ندا دووپارچه بوو، له‌نێوان دهۆک له خوارووی کوردستان (عیراق) و تۆرۆنتۆ له که‌نه‌دا، ئه‌م فیلمه ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ململانێ سه‌ختانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکانێک ده‌بنه‌وه که له دوو جه‌مسه‌ری به‌رانبه‌ری دنیادا ده‌ژین.


