یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
ئه‌م فیلمانه به‌شدارن له پێشبڕکێی کورته‌فیلمدا
ژوانگه
Director: Sarkaot Mohammadi
East Kurdistan (Iran) / 2008 / 7mins / Kurdish (Sorani) with English subtitles
كوڕ و كچێكی گه‌نج بڕیار ده‌ده‌ن كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دوژمنایه‌تییه‌كی كۆن له نێوانیاندا. ئایا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له‌و كاره‌یاندا؟
یوتۆبیا (ئه‌نیمه‌یشن)
Director: Sait Ferat Okçuoğlu
Germany 2009 / 6mins / No Dialogue
پیاوێکی سه‌ره‌تایی به‌ره‌وپێش به‌ره‌و جیهانه دژواره‌که‌ی خۆی هه‌نگاو ده‌نێت و له ڕێدا به که‌سێک ده‌گات که کتومت له خۆی ده‌چێت، ئیتر په‌لاماری وێنه‌که ده‌دات و به‌ردێکی تێ ده‌گرێت. ئاوێنه‌که ده‌شکێت و دنیایه‌کی نوێی به ڕوودا ده‌کرێته‌وه.
فیكه‌لێدان له ژێر ئاودا
Director: Hooshmand Varaei
East Kurdistan (Iran) / 2008 / 15 mins / Farsi with English subtitles
ده‌وترێت هه‌ندێك كه‌س به‌دبه‌ختن چونكه ئه‌مه چاره‌نووسیانه و ده‌وترێت هه‌ندێك كه‌س دڵخۆشن چونكه ئه‌مه هی خۆیانه. ئه‌مه فیلمێكه له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆیه‌كی سه‌رنجڕاكێشی نێوان دوو كه‌سدا سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
کۆتری سپی
Director: Viyan Mayi
South Kurdistan (Iraq) / 2008 / 27 mins / Kurdish (Kurmanji) with English Subtitles
سه‌رداری گه‌نج، له ڕۆژێکی ڕووناکی هاوینیدا له زیندان ئازاد ده‌کرێت. مام و ئامۆزاکانی دێن له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌نه‌وه، به‌ڵام توندی و گرژییه‌ک له‌نێوانیاندا هه‌یه. مامی سه‌ردار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکی سه‌ردار ده‌مێکه مردووه، جڵه‌وی بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌وتووه‌ته ده‌ست و سه‌ردار ناچار ده‌کات به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه‌که‌یانه‌وه، تاوانێکی ترسناک ئه‌نجام بدات. سه‌ردار له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ڕۆژه‌که‌دا هه‌ڵسوکه‌وتی خۆی ده‌خاته ژێر پرس و لێکۆڵینه‌وه‌وه.
له‌گه‌ڵ کاتدا
Director: Özay Şahin
Germany / 2009 / 5 mins / German with English subtitles
"له‌گه‌ڵ کاتدا" باسی ژنێکی گه‌نج ده‌کات که ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه‌رێک له مه‌ودایه‌کی (له ڕه‌نگوڕوویه‌کی) تردا ده‌بێته‌وه. سێ فرسه‌تی (شانسی) ده‌درێتێ بۆ ئه‌وه‌ی جیهان بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌بێت له پێشدا به‌سه‌ر ترسه‌که‌ی خۆیدا زاڵ ببێت.
جیهان كه روونده‌بێته‌وه
Director: Sattar Chamani Gol
East Kurdistan (Iran) / 2009 / 2mins / No dialogue
ئه‌م كورته چیرۆكه نیشانمان ده‌دات كه چۆن هه‌ندێكجار ده‌كرێت ئه‌م جیهانه ببێته شوێنێكی زۆر تاریك.
سه‌فه‌ری سفر
Director: Zanyar Azizi
East Kurdistan (Iran) / 2008 / 11mins / Kurdish (Sorani) English subtitles
ئه‌م فیلمه ده‌رباره‌ی ئه‌ندازیارێكه كه گرفته‌كانی له ژیاندا ده‌گۆڕدرێن بۆ (كابوس). پێویسته به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێت بۆ گۆڕان.


