یه‌كه‌م كه‌سبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ببیسی
Send us an email to subscribe to our email bulletins for programme updates.
lkff@lkff.co.uk
ئه‌م فیلمانه به‌شدارنین له پێشبڕکێدا، به‌ڵام نمایش ده‌کرێن له پرۆگرامی فێستیڤاڵه‌که‌دا
شانشین 1: خه‌ونبین
Director: Tony Grisoni
UK / 2008 / 20mins / English and Turkish with English subtitles
هه‌ڵبژێردراو بۆ BAFTA . براوه‌ی باشترین کورته‌فیلمی خه‌ڵاتی بێسنووره‌کان. مانگ به‌ره‌وخوار ده‌ڕوانێت. نامۆیه‌ک ده‌گاته شار بۆ دۆزینه‌وه‌ی کار و خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا گه‌شت ده‌که‌ین، به کورتی ده‌که‌وینه ژیانی که‌سانی تره‌وه، ده‌که‌وێنه سه‌ر ڕێگایه‌کی تراژیدی که ناتوانین خۆمانی لێ لا بده‌ین و ڕێگاش ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ره‌تا.
ساحێب خانوو
Director: Awat Namiq Agha
UK / 2009 / 9mins / English/ PG
هێلين بۆ هه‌ڵهاتن له ده‌زگیرانه خۆسه‌پێنه‌که‌ی، ده‌گوێزێته‌وه شوقه‌یه‌کی نوێ، به‌ڵام له‌وه سه‌ر ده‌رناكات بۆچی هه‌میشه شمه‌ک و نه‌ختینه داره‌کانی له جێگه‌کانی خۆیان ده‌جو‌ڵێنرێن! بۆیه کاتێک ده‌زگیرانه کۆنه‌که‌ی له ده‌ری شوقه‌که په‌یدا ده‌بێت، ده‌پرسێت داخۆ توانیبێتی به‌ڕێگه‌یه‌ک کلیله‌کانی چنگ بکه‌ون!
چیرۆکی ته‌له‌فونکردن
Director: Binevşa Berivan
Belgium 2009 / 16mins / Kurdish (Kurmanji) and French with English subtitles
مه‌مۆ، په‌نابه‌رێکی کورده له بروکسل و خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی دوکانێکی ته‌له‌فونه. مڵومۆ و ته‌نیایی وایلێده‌کات که گوێ له گفتوگۆی مشته‌رییه‌کانی بگرێت، به تایبه‌ت گفتوگۆی له‌یلای جوانکیله...
تۆ‌و
Director: Mujde Arslan
North Kurdistan (Turkey) 2009 / 14mins / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles
تۆ‌و له هه‌وڵ و ته‌قه‌لای به‌رده‌وامیدان به ژیان ده‌کۆڵێته‌وه له گه‌ڕه‌کی کۆخته‌کاندا له ئه‌سته‌نبوڵ. حاجی فه‌رمان، که پیره‌مێردێکی کورده، ژنه‌که‌ی ده‌مرێت و بۆ خۆیشی مانای ژیان له ده‌ست ده‌دات. ژنه‌که‌ی، کاتێک که له ژیاندا بوو، چاوی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که باخچه‌یه‌کی بچکۆلانه، له‌و ژینگه وێرانه‌یه‌یاندا، دروست بکات.
ئای، ئای، گاکه به‌ڕه‌ڵا بووه!
Director: Beri Shalmashi
Holland / 2008 / 24mins / Dutch and Arabic with English subtitles
له‌م فیلمه‌دا چه‌ند مناڵێک ده‌بینین که به ده‌ست ئه‌و جه‌نگانه‌وه که له زۆر شوێنی جیهاندا هه‌ن ئازاریان چه‌شتووه و ئێستا له ناوه‌ندی په‌نابه‌ری له ئامه‌رسفوورت، له هۆڵاند، ده‌ژین. هه‌ڵکه‌نراو له زێدی باووباپیرانی خۆیان و هێشتا نیشته‌جێنه‌بوو له وڵاته تازه‌که‌یاندا، له خاکێکدا ده‌ژین که خاکی که‌س نییه.
ئه‌وانی تر
Director: Hisham Zaman
Norway / 2009 / English and Norwegian with English subtitles
پیاوێک، ئێواره‌یه‌کی ساردی زستان، به ئۆتۆمۆبیل ده‌چێت بۆ ئاهه‌نگێک. له‌پڕ ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی به‌ر که‌سێک ده‌که‌وێت و ئه‌ویش به په‌له و دڵه‌ڕاوکێ شوێنه‌که به جێی ده‌هێڵێت. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ گه‌ڕاجه‌که‌ی، هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو شوێنه‌وارێکی ئه‌و ڕووداوه له ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی بکاته‌وه. به‌ڵام که شتێک له پڕێکدا له‌ناو ئۆتۆمۆبیله‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێت، بۆی زه‌حمه‌تتر ده‌بێت چیی تر له ده‌ست ڕووداوه‌که هه‌ڵبێت.


